ناوهڕۆك
سەرەتا
کۆئەندامی هەرسی منداڵی کۆرپە ناسکە، بەهیچ شێوەیەک شیری مانگا یان بزن یان مەڕ نابێت بدرێتە منداڵی کۆرپە و تازەلەدایکبوو. دەگونجێت دوای تەمەنی شەش مانگ بە بڕێکی کەم و دیاریکراو تەنها شیری مانگا جار جار بدرێتە منداڵەکە ئەویش بۆ دروست کردنی شۆربا یان کێك، بەڵام وەکو شیردانی سەرەکی بەهێچ جۆرێک نابێت. چونکە شیری ئاژەل بەگشتی پرۆتێنەکانی گەورەترن و قوسترن بۆ هەرس کردن بە بەراورد لەگەڵ شیری دایک. بۆیە تووشی کێشەی زۆر دەبێت ئەگەر بەردەوام بیدەیتە منداڵ.
زیانەکانی شیری ئاژەڵ بۆ کۆرپە و منداڵی ساوا
- لەکارکەووتنی گورچیلەکان
- وشک بوونەوەی لەش
- خوێنبەربوونی گەدە و بریندار بوونی گەدە
- کەمخوێنی
- هەستیاری بە شیر و دروستبوونی ئەکزیما
- سکچوون و قەبزی
- غازات
- ڕشانەوە
- خەو زڕان.
- کەم بوونەوەی شیرخواردنی ئاسایی منداڵەکە
سەرچاوەکان
231 بینین